کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

گەوەر عیشقی سەرپۆشی لەسەر لادا

اصغر کریمی مادر ستار بهشتی گوهر عشقی

  ئەم شۆڕشە شکۆدارە رۆژانە ڕواڵەت و لایەنی ئیلهانبەخش بە خۆیەوە دەگرێت.” بونیادی ستار بەهیشتیویدۆیەکی لە گەوەر بەهیشتی، دایکی کرێکاری گیانبەخت کردو ستار بەهیشتی بڵاو کردوە کە تێیدا ئەم ئینسانە مەزنە بوێرە سەرپۆش لەسەر دەکاتەوە و ئەڵێ:” دوای هەشتا ساڵ بۆ ئەم دینەی کە دەیەوێ خەڵک بکوژێ، سەرپۆش لەسەرم لائەدەم“.

  کردەوەی شۆڕشگێڕانەی گەوەر بەهیشتی بەشێکە لە رووسەری سوتاندن، رووسەری بادان و ئامادە بوون بەبێ رووسەری کچانی گەنج و ژنان لە خۆپیشاندان و ڕێپێوانەکاندا. کۆمەڵێک جوڵەی شۆڕشگێڕانە کە نیشانەی گەشە و هەڵکشانی ئاستی خەبات و خۆڕاگری بەردەوامی چل و چەند ساڵەی ژنان و پیاوانی ئازادی خوازی ئێرانە دژبە حیجابی ئیسلامی و زۆرەملێ.

  هێندێک لە خاوەن ڕایان لەسەر ئەو بڕوایەن کە حیجابی ئیسلامی لەباری ئیدئۆلۆژیکیەوە کۆڵەکە و ستونی خێوەتی کۆماری ئیسلامیە و کەوایە هەڵوەشاندنەوەی نا مومکینە و بە واتای ڕوخانی ڕژیمە. ئەم بۆچوونە، لە بەیانات، فتوا، تەفسیر و هەڵوێستی ڕێبەرانی مەزهەبی حکومەتی و لەسەرویانەوە خومەینی و خامنەیی و بوونی یاسای سزادانی ئیسلامیەوە سەرچاوەی گرتوە. خومەینی وتویەتی ژنی موسڵمان دەبێ حیجابی هەبێ. خامنەییش جەختی کردۆتەوە کە حیجاب واجبی شەرعیە.

نووسیویانە لە یاسای بنەڕەتیدا ئاماژەیەکەی ڕاستەوخۆ بە مەسەلەی حیجاب نەکراوە. بەڵام مادەی ٦٣٨ ی قانونی حیجاب و تەبسەرەکەی ئەڵێ دەرکەوتنی ژنان لە شوێنە گشتیەکان بە بێ حیجابی شەرعی تاوانە. لێرەدا وەبیر هێنانەوەی خاڵێک پێویستە و ئەویش ئاماژە بە حوکم و یان فەتوا گرنگەکەی خومەینیە. ئەو چەندین جار وتویەتی کە پاراستنی حکومەتی ئیسلامی واجب ترینی واجبەکانە و لەبەر ئەو دەکرێت دەست لە نوێژ و رۆژووش هەڵگری. بەم جۆرە بۆ ڕژیم هەلپەرستی کە درۆکردن بە تەقیە ناودەبات و بە ڕەوای زانیوە، لە ئەگەری کەوتنە مەترسی حکومەتەوە هەڵکردن لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی مادەی ٦٣٨ ی یاسای مجازاتی ئیسلامی لە باری ئیدئۆلۆژیکەوە ئیمکانی دەبێت، بەڵام سیاسەتی حیجابی ئیجباری تەنیا بابەتێکی ئیدئۆ لۆژیک نییە، بەڵکو ئامڕازێکی گرنگی سیاسی بۆ سەرکوتی ژنان و لە ڕێگای ئەوانەوە کۆمەڵگایە.

  سیستمی سەرمایەداری و لەوانە حکومەتی ئیسلامی پێوێستی بەوە هەیە کە ژنان شارۆمەندی پلە دوو بن. کۆماری ئیسلامی وەک ڕژیمێکی سەرمایەداری و بە ئاشکرا دیکتاتۆڕ بە ڕەسمی و یاسایی ڕژیمێکی پیاوسالار و دژی ژنە و ئەوەش نیازی سەرمایە و حکومەتەکەی بە عادەت، سوننەت، ئاموزش، یاسا و پۆلیس دابین کردوە و دەکات. یەکەم هێرشی ڕێکخراو و هەمە لایەنەی ڕژیمی داسەپاو بەسەر خەڵکی ئێراندا لەدژی ژنان بەڕێوەچوو. خومەینی لە ١٦ ی مانگی ڕەشەمەی ساڵی ٥٧ بە دەرکردنی فەتوای پێویستی پۆشینی ئیسلامی لە وەزارەتخانە و ئیدارەکان فەرمانی سەرکوتی ژنانی دەرکرد و ئەمەش دەستپێکی ڕەسمی سەرکوتی سیاستماتیکی شۆڕشی ٥٧ بوو. لەوە بەدواوە سەرکوتی سیاستماتیکی ژنان و بەرتەسک کردنەوەی زۆری مافەکانیان کەوتە دەستوری کاری هەموو ئۆرگانە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامیەوە و لەم ڕێگایەوە سەرکوت کردنی سەرجەم شارۆمەندانی بەکردوە دەرهێنا.

  یەکێک لە داخوانیەکانی شۆڕشی شکۆداری ئێستا دابین کردنی مافەکانی ژنانە بەپێی ئاخرین ئیستانداردەکانی دەستەبەر بووی دنیای پێشکەوتو. هەڵوەشاندنەوەی حیجابی ئیجباری و تێکەوە پێچرانی گەشتی ئیڕشاد هەنگاوێک دەبێت لە ڕاستای دەستەبەر بوونی ئەم داخوازیە بنەڕەتیەدا. ئەگەر سەرانی ڕژیم و بە تایبەت بێ عەممامەکانیان بگەنە ئەو ئاکامەی کە بە پێداگری لەسەر پۆشینی ئیسلامی دەکەونە سەرولێژی تیاچوونەوە دەست هەڵگرتن لە حیجابی ئیجباری مومکینە بۆیان. ئەگەر شۆڕشگێڕان بکەونە وەها بارودۆخێکەوە، دەستەبەر بوونی داخوازی روخانی کۆماری ئیسلامی بۆیان هاسان تر دەبێت. بەمجۆرە پێویستە کورەی شۆڕش زیاتر نێڵ بدرێت، ئاگرەکەی بڵێسەدار تر بکرێت و لە چاڵنانی ڕژیم خێراتر بکرێت.

بردنی کۆماری ئیسلامی بەرەو زبڵدانی مێژوو دەبێ هەنگاوی یەکەم بێت بۆ بونیاتنانی کۆمەڵگایەک کە تێیدا دابین بوونی ماف و ئازادی و یەکسانی تەواوی ژنان و پیاوانی تێدا ببێتە پێویستەیەکی بنەڕەتی بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی سۆسیالیستی کە ئاکامەکەی سڕینەوە و ڕیشەکێش کردنی چەوساندنەوەی یەکتری کەسەکانە.