ڕۆژی چوارشەممە ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “وریا غەفوری” و “عەلی دایی” یاریزانانی فووتباڵ کە بۆ به‌شداری له مەراسمی چلەی “مەهسا ئەمینی” و پاڵپشتی له خه‌ڵك هاتبوون بۆ سەقز لەلایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه گەمارۆدران.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی چوارشه‌ممه “عەلی دایی” و “وریا غەفوری” لە هۆتێلی کۆردی سەقز كه بۆ به‌شداربوون لە مه‌راسمی چلەی کوشتنی “مه‌هسا ئەمینی” له‌وێ بوون، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانه‌وه گەمارۆدران. شایانی باسه کە بەکرێگیراوان بەهۆی ترسی ڕاپەڕینی خەڵکەوە حوکمی کەش و هەوای ئەمنی شارەکەیان کردووە و هەروەها تەقەی ڕاسته‌وخۆیان له خه‌ڵكی شاری سه‌قز كردووه.