شەوی یەکشەممە 12ی مانگی گوڵان، هێزە چەکدارەکانی رژیم، پاش هێرشی سەلەفییەکان بۆ سەر گەڕەکی دارسەیرانی مەریوان و بەرگری خەڵک لەوێ، گەڕەکەکەیان گەمارۆ دا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو، پاش هێرشی سەلەفییەکان بۆ گەرەکی دارسەیران و هەوڵ بۆ سەربڕینی لاوێک، لاوان، ژنان و خەڵک، لە بەرامبەر ئەم دڕندەییە، دەستیان بە خۆڕیکخستن کرد. هێزەکانی ئیتلاعاتی رژیم، سپا، هێزە ئینتزامییەکان و گاردی تایبەت لە بەرامبەر ئەو خۆڕیکخستن و ئاماداکارییانەی خەڵکی دارسەیران، ئەو گەڕەکەیان گەمارۆ داو هەوڵی بڵاوە پێ کردنی لاوان و ژنان و خەڵکی ئازادیخوازیان دا. هێزەکانی ڕژیم بە ئاشکرا بە لایەنگری لە سەلەفیەکان، گەڕەکی دارسەیرانیان گەمارۆ داوە.