کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گێان لەدەستدان و بریداربوونی ١٢ هاووڵاتیی بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ

گێان لەدەستدان و بریداربوونی ١٢ هاووڵاتیی بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، لە دوو ڕووداوی جیاواز لە ڕێگای مەهاباد بۆ میاندوئاو و هاوکات لە شاری دیواندەرە، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش بەسەختی بریندار بوون.

بەپێی زانیاریەکان، لە ڕێگای مەهاباد بۆ میاندوئاو لە نزیک گوندی ئیندرقاش بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمۆبێلی جۆری پژۆ سێ هاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بەسەختی بریندار بوونە، لە ڕووداوەکەی دیکەدا لە ڕێگای شاری دیواندەرە بۆ بیجاڕ، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری توندەر و پەیکان پێنج هاووڵاتیی بەسەختی بریندار و دوو کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە. بریندار بووانی ئەم ڕووداوە لە لایەن بەشی فریاکەوتنی خێرای شاری بیجاڕ، ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیمام حسێنی ئەو شارە کراون.