گیرۆده‌بوونی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان به‌ كۆرۆنا له‌ زیندان

عەلی جەلالیان باوکی “زەینەب جه‌لالیان” بە ناوه‌ندی مافی مرۆڤی کوردستانی راگەیاندووە، کچەکەی لە زیندانی قەرچەکی وەرامین تووشی کۆرۆنا بووە.

ناوبراو راشیگەیاندووە، زەینەب لە دوا پەیوەندیدا رایگەیاندووە، لە ئێستادا لەگەڵ چوار توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە ژورێکدا کەرەنتین کراوە و هەناسەتەنگی هەیە و پزیشکان پێیان وتووە، کە ویرووسه‌كه‌ زیانی بە سییەکانی گەیاندووە. هه‌روه‌ها داوای له‌ كاربه‌ده‌ستانی زیندان كردووه‌ كه‌ دەستبەجێ کچەکەی به‌مه‌به‌ستی چارەسەری پزیشكی بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، زەینەب جەلالیان ساڵی ٨٦ لە کرماشان دەستگیرکرا و بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا، بەڵام دواتر سزاکەی بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *