کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیرخواردنی ١٤٥ هاووڵاتی ئیسفه‌هانی له‌ نێو ئاسانسۆڕ به‌هۆی نه‌بوونی به‌رق

گیرخواردنی ١٤٥ هاووڵاتی ئیسفه‌هانی له‌ نێو ئاسانسۆڕ به‌هۆی نه‌بوونی

به‌ڕێوه‌یه‌رایه‌تی قه‌یرانی ئوستانداری ئیسفه‌هان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٧ی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: ١٤٥ شارومه‌ندی ئیسفه‌هانی به‌هۆی بڕینی كاره‌با له‌ نێو ئاسانسۆڕه‌كاندا گیریان خواردووه‌.

به‌ وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، بڕینی بێ به‌رنامه‌ی كاره‌با له‌ پارێزگای ئیسفه‌هان، زیانێكی زۆری له‌ كه‌سب و كاره سه‌نعه‌تیه‌كان داوه‌ و كار و چالاكی ڕۆتینی نه‌خۆشخانه‌ و بانكه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی به‌رق ڕاگیراوه‌. هه‌روه‌ها ترافیك و قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر له‌ نێو شه‌قامه‌كانی شار دا درووست بووه‌.