له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا گه‌رده‌لوولێكی گه‌وره‌ی سارد شاری ١٦ ملیۆن كه‌سیی ئیستانبوولی گرتووه‌ته‌وه و به هۆی بارینی ٨٠ سانتیمتر به‌فر ته‌واوی ڕێگه‌و بانه‌كانی ئه‌و شاره داخرا و به هه‌زاران كه‌س له نێو به‌فر و به‌سته‌ڵه‌ك گیریان خوارد.
به هۆی به‌فر و كرێوه و به‌سته‌ڵه‌كه‌وه به هه‌زاران ئۆتۆمبێل له ئۆتۆبانه‌كان و شه‌قامه‌كانی ئیستانبوول گیریان خواردووه و به پێی زانیارییه‌كان ئه‌و گه‌رده‌لووله زیانێكی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه و ئیداره‌ی كه‌ش و هه‌وای توركیا هۆشداری داوه كه ئه‌و كه‌ش و هه‌وا سارده زۆربه‌ی ناوچه‌كانی توركیا ئه‌گرێته‌وه و خه‌ڵك ئه‌بێ ئاگاداری دۆخه‌كه بن.