ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی مانگی به‌فرانبار، بینایه‌كی دوو نهۆمی له شه‌قامی میلله‌تی تاران ڕووخا و سێ كرێكار له ژێر دار و پەردو دا گیریان خوارد و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كاتژمێر ٨ و ١١ خۆله‌كی به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بینایه‌كی دوو نهۆمی له شه‌قامی میلله‌تی تاران ڕووخا له حاڵێكدا كرێكاران له نهۆمی یه‌كه‌مدا كاریان ده‌كرد و له‌ژێر داروپەردو دا گیریان خوارد و هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ڕزگاربوون یان گیان له‌ده‌ستدانیان له‌به‌رده‌ستدا نییه. له‌هه‌واڵێكی دیكه‌دا كرێكارێكی به‌شی پاراستنی تونێلی “ته‌نگه هوونی” له گوندی “گه‌راب”ی شارستانی بازه‌فتی سه‌ر به ئوستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری به‌ناوی “ئیسماعیل عه‌لیجانی” به‌هۆی ڕووخانی تونێله‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.