به‌پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ میللی ئه‌مریكا، سه‌دان په‌نابه‌ری كوردی خه‌ڵكی باكووری كوردستان له سنووری نێوان مكزیك و ئه‌مریكا گیریان خواردووه و چاوڕه‌ێی ده‌ربازبوون بۆ نێو خاكی ئه‌مریكان.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، پۆلیسی ئه‌مریكا سه‌دان په‌نابه‌ری كوردی خه‌ڵكی باكووری كوردستانی له بیابانه‌كانی باشووری ئه‌یاله‌تی كالیفۆرنیا نیشته‌جێ كردووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی نایاسایی له سنوور ده‌ربازبوون، كه‌مترین شانسیان بۆ وه‌رگرتنی مافی پهنتابهریهتی هه‌یه. به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، ته‌نیا ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و خه‌ڵكی ئاسایی ناوچه‌كه چوون بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و په‌نابه‌رانه و ئیمكاناتی ڕیفاهیان بۆ دابین كردوون. هه‌ر چه‌ند دانیشتووانی كوردی ئه‌مریكا ئه‌و به‌ڵێنه‌یان له ده‌وڵه‌ت وهرگرووته كه به شێوه‌ی یاسایی و دادپه‌روه‌رانه به‌دواداچوون بۆ په‌روه‌نده‌كه‌یان بكرێت، به‌ڵام سه‌دان په‌نابه‌ر كه ژن و منداڵیشیان تێدایه، له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین و بیلاته‌كلیف ماونه‌ته‌وه.