ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو كرێكاری مه‌عده‌نی “پابدانا”ی كرمان، به‌هۆی ڕووخانی دیواری مه‌عده‌ن له ژێر داروبه‌ردا گیریان خوارد و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕووداوه‌كه كاتژمێر ١٠ و ٢١ خوله‌كی به‌یانی ڕوویداوه و سێ كرێكار به‌هۆی ڕووخانی دیواری مه‌عده‌ن گیریان خوارد كه یه‌كێكیان ڕزگار كرا و دوو كه‌سی دیكه‌یان چاره‌نووسیان نادیاره و هه‌وڵه‌كان بۆ ڕزگاركردنیان به‌رده‌وامه.