کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان لە دەست دان و بریندار بوونی 5 کرێکار لە شارەجۆراوجۆرەکان

مرگ و مصدومیت ۵ کارگر در شهرهای مختلف 2

رۆژی دووشەممە 24ی مانگی جۆزەردان، لە شارەکانی بابۆل و بوئیین زەهرا، 5 کرێکار بە هۆی نائەمنی شوێنی کار، تووشی رووداو هاتن و 3 کەس گیانیان لە دەست داو دوانی دیکەش بریندار بوون.

چوار کرێکاری چاڵهەڵکەن لە “بوئین زەهرا” بە هۆی بەربوونەوە بۆ ناو چاڵێک بە سەختی بریندار بوون، کە پاش راگواستنیان بۆ نەخۆشخانە، سێ کەسیان بۆ هۆی سەختی برینەکانەوە گیانیان لە دەست دا. هەروەها لە بابۆلیش کرێکارێکی 50 ساڵەی بیناسازی بە هۆی بەربوونەوە لە قاتی چوارەمی بینایەکی نیوەکارە، گیانی لە دەست دا.