جولای 24, 2021
کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

گیان لە دەست دان و بریندار بوونی یازدە کرێکار

رۆژی پێنجشەممە 27ی مانگی جۆزەردان، بە هۆی نا ئەمنی شوێنی کار، 11 کرێکار لە شارەکانی تاران، رەشت، زەنجان و ئەردەبیل تووشی رووداو هاتن. لەم رووداوانە دا 6 کرێکار بریندار بوون و 5 کەسیش گیانیان لە دەست دا.

سێ کرێکاری بیناسازی خەڵکی ئەفغانستان لە بینایەکی نیوەکارە لە تاران بە هۆی بەربوونەوە لە قاتی چوارەمەوە بە سەختی بریندار بوون و گەیندراونەتە نەخۆشخانە. لە رووداوێکی دیکە، باوک و کورێک لە کاتی کار لە “قاڵی شووییەک”  لە رەشت بە هۆی برق گرتوویی گیانیان لە دەست دا. لە جنوبی تارانیش کرێکارێکی چاڵهەڵکەنی خەڵکی ئەفغانستان، لە کاتی کار بە هۆی بەربوونەوە بۆ ناو چاڵ، بە سەختی بریندار بوو. هەروەها لە زەنجان کرێکارێکی بیناسازی لە کاتی بە سەختی بریندار بووە. لە ئەردەبیلیش بە هۆی ئاگرکەتنەوە لە ئەنبارێکی موادی شیمیایی کرێکارێک و 3 ئاگرکوژێنەوە تووشی سووتان هاتن و گەیندرانە نەخۆشخانە.

بابەتی پەیوەندیدار

په‌ره‌سه‌ندنی پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی هاووڵاتییانی خووزستانی بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران

rezan

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌

rezan

ئۆلتیماتۆمی كارمه‌ندانی ڕه‌سمی سه‌نعه‌تی نه‌وت بۆ ده‌ستپێكی مانگرتن

rezan

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی مۆعه‌لیمان و خانه‌نشینكراوانی كرماشان

rezan

سه‌پاندنی حۆكمی زیندان به‌سه‌ر دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه‌ و سه‌قز

rezan

دۆخی خراپی ته‌ندرۆستی په‌نابه‌ران دوای دوومانگ مانگرتن له‌ “بڕۆكسڵ”

rezan