کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان لە دەستدانی هاوڕێ ” کەیهان عەزیمی” پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە لە شاری یوتوبۆری وڵاتی سۆئێد

photo 2022 03 06 14 40 04

 

بە داخەوە ، هاوڕێ کەیهان عەزیمی، پێشمەرگەی دێرینی کۆمەلە، دانیشتوی شاری یوتۆبۆری وڵاتی سۆئێد، ڕۆژی ٧ی فیڤریە، بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە، گیانی بەختکردووە، کە ڕۆژی جومعە لە نێو ماتەمینی بنەماڵە و کۆڕێک لە هاوڕێیانی دێرینی و هاۆکارانی سوئیدی، لەشاری یوتوبۆری دوایین مال ئاوای لێکرا.
هاوڕێ کەیهان عەزیمی کوڕی “مام جافر عەزیمی” پێشمەرگەی گیانبەختکردووی کۆمەڵەیە. هاوڕێ کەیهان ساڵی ٤٢ هەتاویی لە ئاوایی “مێرگەسار” سەر بە ناوچەی کامیاران لە داییک بوو. هەر لە تەمەنی تازە لاویدا سالی ٦٢ هاتە ناو ڕیزی پڕ لە شانازی هێزی پێشمەرگەی کۆمەلە و لە ناوچەی کامیاران هەڵسووڕانی سیاسی و تەشکیلاتی خۆی دەستپێکرد. هاوڕی کەیهان هاوینی ٦٣ ، لە جەرەیانی شەڕ و پێکدادانێکدا لەگەڵ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە داخەوە کەوتە بەر گوللەی دۆژمن و بە توندی بریندار بوو. هەر ئەوە بووە هۆی ئەوەیکە بۆ مۆعالیجەی زیاتر ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێ. هاوڕێ کەیهان لە وڵاتی سوئێد نیشتە جێ بوو، لەم وڵاتەش گەرچی هەڵسووڕانی سیاسی لە گەڵ هیچ لایەنێک نەبوو، بەڵام وەکوو کرێکارێکی جێکەوتوو لە نێو هاۆکارانی دا ببووە جێگای متمانەیان و ژیانێکی سەربەرزانەی بۆ خۆی و بنە مالەکەی بونیادنا.
شایانی باسە کە وەفدێک لەلایەن کومیتەی دەرەوەی وڵاتی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە نوێنەرایەتی کۆمەڵە، بە چەپکە گوڵێکەوە بەشداری ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردنی هاورێ کەیهان عەزیمی لە شاری یوتوبۆری وڵاتی سۆئێد بوون.