کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

گیان لەدەست دان و بریندار بوونی 8 کرێکاری دیکە لە شارە جۆراوجۆرەکان

رۆژی یەکشەممە 23ی مانگی جۆزەردان، هەشت کرێکاری دیکە لە گۆشەو کەناری ئێران بە هۆی نائەمنی شوێنی کار بوون بە قوربانی و 3 کەس گیانیان لە دەست داو 5 کەسیش بریندار بوون.

لە رووداوێک دا لە بروجێرد دوو کرێکاری بیناسازی لە کاتی کار دا بە هۆی رمانی دیوارێک و کەوتنە ژێری، بە سەختی بریندار بوون و گەینرانە نەخۆشخانە. لە رووداوێکی دیکە دا لە شاری سەراب، بە هۆی رووخانی دیواری کاناڵێک، چوار کرێکار کەوتنە ژێری و سیانیان گیانیان لە دەست داو کەسێکیشیان بە سەختی بریندار بوو. لە شیرازیش کرێکارێکی چاڵهەڵکەنی خەڵکی ئەفغانستان لە کاتی کار بە هۆی بەربوونەوەی کەرەستەی کار بەسەریدا بە سەختی بریندار بوو. هەروەها لە سنەش کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “سلام محەمەدی” لە کاتی کار و بە هۆی بەربوونەوە لە “باڵابەروە” بە سەختی بریندار بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه له‌ چیاكانی ده‌ورووبه‌ری بانه

-

بەڕێوەچوونی مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “فه‌رزین مه‌عرووفی” له‌ تاران

-

وه‌رگرتنی زۆره‌ملێ به‌رتیل له‌ خه‌ڵكی جوانڕۆ له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیم

-

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه

-

كوژران و برینداربوونی شه‌ش كه‌س له‌ ڕووداوی هاتووچۆی جاده‌ی مهاباد- ورمێ

-

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری ڕوودبار

-