ڕۆژی شەممە 26ی خاکەلێوە، چوار کۆڵبەر لەلایەن ھێزە چەکدارەکانی تورکیا و سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی کوژران و دوو كۆڵبه‌ری دیكه به سه‌ختی بریندار بوون. ناسناوی ئەم چوار کۆڵبەرە به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یه‌ندراوه، ” بەھرام سەمەدی”،” حسەین کەچانلوو” خەڵکی چاڵدوران، ” ھیوا قادری” خەڵکی بانە و ” حاجی مینە عالی” خەڵکی گوندی “دۆڵە تووی” سەر بە شاری سەردەشت.
بە پێی راپۆرته‌كان، دوو کەس لەم کۆڵبەرانەوە لە لایەن ھێزە چەکدارەکانی تورکیاوە دەستبەسەر کراون و بەرەوڕووی ئەشکەنجە و لێدان بوونەتەوە و لەئاکامدا کۆلبەرێک گیانی لەدەست داوە و كۆڵبه‌ره‌كی دیكه بە سەختی بریندار و پاشان رادەستی ھێزە سنوورییه‌كانی ئێران کراوەتەوە. لە ھەواڵێکی دیكه‌دا، لە سنووره‌كانی “سارد ئاو”ی بانە و سه‌رده‌شت به هۆی كه‌مین و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم، كۆڵبه‌رێك لە به‌رزایی بەر بووەتەوە و گیانی لەدەست داوە و كوڵبه‌ره‌كه‌ی دیكه به هۆی ده‌سرێژی گۆله‌ی ھێزەكانی ڕژیم بە سەختی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەی شاری قەڵادزێ له باشووری کوردستان گوازراوەتەوە.