بەهۆی داڕمانی مەعدەنێکی زێڕ لە سوودان لانیکەم ٣٨ کرێکاری مەعدەن کە بەبێ کەرەستەی ئیمەنی لەناو مەعدەنەکاندا خەریکی کاربوون، گیانیان لەدەست دا و ژماریەەکی دیکەش بریندار بوون.
شیرکەتی دەوڵەتیی مەعدەنەکانی سوودان هەواڵی ئەم ڕووداوەی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە لەوانەیە ژمارەیکی دیکەش لە کرێکارانی مەعدەن لەژێر ڕووخاوەکاندا گیریان کردبێت. بەپێی ئەو وێنانەی کە لە شوێنی ڕووداوەکە بڵاوکراونەتەوە، خەڵک خەریکی گەڕان بەشێوێن کەسانی بێسەر و شوێن دان.