لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١ی زایینیدا ٤٢ حاڵەتى تەقینەوەى مین لە باشووری کوردستان تۆمارکراوە، کە بەهۆی تەقینەوەی ئەو مینانە ١٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٣ هاووڵاتیش بەسەختی بریندار بوونە.
ڕۆژی ڕابردوو “جەبار مستەفا” سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین لە باشووی کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند: لە ساڵی ٢٠٢١ی زایینی بەگشتی ٤٢ حاڵەتى تەقینەوەى مین لە ناوچەکانی باشووری کوردستان تۆمارکراوە و بەو هۆکارەوە ١٩ هاووڵاتیى گیانیانلەدەستداوە و ٢٣ کەسى دیکەش برینداربوونە. “جەبار مستەفا” لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا: توانیویانە بەگشتی ٢١ ناوچەی مین ڕێژکراو پاک بکەنەوە کە ژمارەی ئەو مین و تەقەمەنیانەی پووچەڵ کراونەتەوە زیاتر لە هەزار و ٨٩٤ مینی دژە کەسی و دژە تانک بووە.