بەپێی ئاماری بڵاوکراوە لە کاناڵی کۆڵبەر نیوز، لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوو لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان 10 کۆڵبەر بە هۆکاری جۆراوجۆر گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوونە.
بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکانی کۆڵبەر نیوز، ئەو کۆڵبەرانە لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوو بە هۆکاری تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم، تەقینەوەی مین، هەرەس هێنان و بارینی بەفر لە کوێستانەکان گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوون. جێگای ئاماژەیە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو سێ کۆڵبەر لە شاخە سنووریەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی بارینی بەفر چارەنووسیان ناڕوونە و ماوەی چوار ڕۆژە گەڕان و پشکنین بەدوای ئەو کۆڵبەرانە بەردەوامە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە چارەنووسیان دەست نەکەوتووە.