بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێلەوە لەسەر ڕێگای شارەدێی “سنوونێ” و “کۆمەڵگەی خانەسووری شەنگال”، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٧ کەسی دیکەش بەسەختی برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو مینی بووسێکی خوێندکاران لەکاتی گەڕانەوەی لە سنوونێ” بەرەو “کۆمەڵەی خانەسوور، لەنزیک خاڵێکی پشکنینی ئاسایشی شەنگال لەگەڵ تانکەرێکی ئاوی سوپای عێراقدا تووشی ڕووداوی هاتووچۆ دەبن کە دواتر ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکابیش خۆی دەکێشێت بە مینی بووسی ئەو خوێنکارانەدا. دواتر بەهۆی پێکدادانەکەوە شۆفێری مینی بووسەکە و خوێندکارێک گیانیان لەدەستداوە و ٢٧ کەسی دیکەش بەسەختی برینداربوون.