کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان لەدەستدان و بریندار بوونی ١٠ هاووڵاتیی لە ڕێگای سەقز بۆ بۆکان

گیان لەدەستدان و بریندار بوونی ١٠ هاووڵاتیی لە ڕێگای سەقز بۆ بۆکان

کاژێر ٨ی شەوی ڕابردوو لە سەر ڕێگای سەقز بۆ بۆکان بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پژۆ هاوڵاتیەک گیانی لەدەستدا و سێ هاوڵاتی دیکەش بەسەختی بریندار بوون لە لایەکی دیکەوە بەپێی ڕاگەیێندراوی فریاکەوتنی خێرای شاری سەقز لە ڕووداوێکی دیکەدا سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە سێ هاووڵاتیی دیکەش بەسەختی بریندار بوونە.

بەپێی زانیاریەکان، بریندارانی ئەو ڕووداوانە لە لایەن “مانگی سوور” و بەشی فریاکەوتنی خێرا بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی ئەو شارە گوازراونەتەوە و بار و دۆخی بریندارانی ئەو دوو ڕووداوە لە ئێستادا ناجێگیرە. جێگای ئاماژەیە بەهۆی خراپی ڕێگا و بان و نەبوونی ئیستاندارد لە ئۆتۆمبێلەکانی بەرهەم هاتووی ناوخۆی ئێران، زۆربەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی هاوڵاتیان.