بەپێی هەواڵی گەییشتوو، ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی داڕمانی شاخێک بەسەر دوو هاوڵاتی لە شاری گەیلاغەرب، هاوڵاتیەک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بەسەختی بریندار بووە.
بەپێی زانیاریەکان تەرمی ئەو هاوڵاتیە کە گیانی لەدەستداوە لەژێر خۆڵ و بەرددا ماوەتەوە و پاش ئاگادار کردنەوەی لایەنی پەیوەندیدار، تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمی ئەو کەسەیان دەرهێناوە و برینداری دیکەی ڕووداوەکەش بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی ئەو شارە گوازراوەتەوە.