بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، شەوی ڕابردوو كاژێر ٨ بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پڕاید و پژۆ ٤٠٥ لە ڕێگای ڕەوانسەر بۆ کرماشان چوار هاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسی دیکەش بەسەختی بریندار بوونە و شه‌وی ڕابردوو له ڕووداوێكی دیكه‌دا له ڕێگای سنه بۆ مه‌ریوان ژنه به‌ساڵاچوویه‌ك به ناوی “نارنج محه‌ممه‌دی” گیانی له‌ده‌ستداو و كوڕه‌كه‌ی به ناوی “سه‌عدی سه‌یدی” به‌سه‌ختی بریندار بووه.
بەپێی ئەو هەواڵە، ڕووداوەكه‌ی ڕێگای ڕه‌وانسه‌ر بۆ كرماشان لە نزیک “کانی شەریف” ڕوویداوە و بریندارانی ئەو ڕووداوە لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی شاری کرماشان گوازراونەتەوە. جێگای ئاماژەیە باری ته‌ندرووستی ئه‌و سێ هاووڵاتییه ناجێگیره و کوژراو و بریندارەکانی ڕووداوەكه‌ش خەڵکی شاری جوانڕۆ و کرماشانن.