کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان لەدەستدان و برینداربوونی ٨ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ

گیان لەدەستدان و برینداربوونی ٨ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ 3

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، ڕۆژی شەممە بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە ڕێگای ورمێ بۆ سەڵماس چوار هاووڵاتیی دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسی دیکەش بەسەختی بریندار بوون.

بەپێی ئەو هەواڵە، کاژێر ٧ و ٣٠ خوڵەکی شەوی ڕابردوو ئەو ڕووداوە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆریپژۆ پرشا و پژۆ ئاڕ دیڕوویداوە و بەهۆی گیرخواردنی بریندارانی ڕووداوەکە لە نێو ئۆتۆمبێلەکاندا تیمەکانی فریاکەوتن چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و پاش یەک کاژێر توانراوە ئەو هاووڵاتییانە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان بگوازرێتەوە.