کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

گیان لەدەستدان و برینداربوونی ٤ هاووڵاتیی بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ

گیان لەدەستدان و برینداربوونی ٤ هاووڵاتیی بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ڕێگای شاری دیواندەرە بۆ بیجاڕ ٢ هاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسی دیکەش بەسەختی بریندار بوون.

بەپێی ئەو هەواڵە، ڕووداوەکە بەهۆی بەرکەوتنی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نەیسان و سەمەند لە ڕێگای دیواندەرە بۆ بیجاڕ لە نێوان تەپە محەممەدی و دەروێش خاکی ڕوویداوە و بەو هۆیەوە ئۆتۆمبێلی نەیسانەکەش گڕی گرتووە و لە ئاگردا سووتاوە. بەپێی وتەی شایەتحاڵێکی ئەو ڕووداوە بریندارانی ڕووداوەکە لە کاتێکدا باری تەندرووستیان ناجێگیر بووە بۆ ناوەندی درەمانی شاری دیواندەرە گواستراوەنەتەوە.