لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی ماشینێكی بارهه‌ڵگر كه هه‌ڵگری كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستانی بوو، شۆفێری ماشینه‌كە گیانی لەدەستدا و 15 کۆچبەری ئەفغانستانی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، رووداوەکە له بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ سێشەممە ١٦ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی لە شارۆچکەی “ئارتەمێتانی” سەر بە پارێزگای وان روویدا و تیمی پۆلیس و فریاكه‌وتنی خێرا گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوەکە، شایانی باسه بریندارەکان دوای ئەوەی لە شوێنی رووداوەکە چارەسەری بەپەلەیان بۆ کرا رەوانەی نەخۆشخانەکانی ناوچەکە كران و شۆفێری بارهەڵگرەکە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا .