کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان لەدەستدان و برینداربوونی دوو هاووڵاتیی لە شاری سەقز و پیرانشار

ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ بەناویمریەم غەفووری، ڕۆژی هەینی ٢٣ی مانگی گوڵان لە کاتی کۆکردنەوەی گیای بەهاریدا لە بەرزایییەکانی گوندیمێرگە نەخشینەی” سەقز بەهۆی تەقینەوەی مین بەسەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەو ڕووداوەدا ئەو هاووڵاتییە لە بەشی قاچیەوە بە سەختی بریندار بووە و بە هۆی ناجێگیربوونی باری تەندروستییەوە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری تەورێز کراوە. بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندەکانی مافی مڕۆڤی کوردستان، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لانی کەم ٥٠ کەس لە ئوستانەکانی ئیلام، کرماشان، سنە و ورمێ بە هۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی و لەو ڕێژەیەدا ٤ کەسیان ژن بووە. جێگای ئاماژەیە لە ڕووداوێکی دیکەدا هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٥ ساڵی خەڵکی شاری پیرانشار بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانی شاخی کانی زەردی ئەو شارە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

نادیاری چاره‌نووسی چالاكی كرێكاری شاری سنه‌ “موزه‌فه‌ر ساڵحنیا”

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چوار کەس لە نوێنەرانی بازاڕیانی نەغەدە

komalah

هێرشی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆسه‌ر قوتابیانی مه‌ده‌ره‌سه‌كانی سه‌قز

komalah

پۆلۆمپ كردنی دووكانی بازاڕیانی شاره‌كانی سنه‌، شنۆ و پیرانشار

komalah

كۆبوونه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له باكووری كوردستان

komalah

تیرۆری سێ چالاكوانی “پ.ك.ك” له‌ شاری سلێمانی و شارباژێڕ

komalah