کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان لەدەستدانی گوماناوی پزیشکێک لە شاری سنە

گیان لەدەستدانی گوماناوی پزیشکێک لە شاری سنە 3

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو پزیشکێکی شاری سنە بە ناوی دکتۆر “محەممەد سادق واحدی” پاش دوو ڕۆژ لە گیان لەدەستدانی لە ژووری یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

لەم پێوەندەدا، دکتۆر “ئارەزوو فەلاحی” وته‌بێژی زانکۆی زانستی پزیشکی ئوستانی سنە پاش یەک ڕۆژ لە دۆزینەوەی تەرمی ئەو دکتۆرە بۆ میدیاکانی ڕاگەیاندووە، دکتۆر “محەممەد سادق واحدی” بەهۆی وەستانی دڵی لە ژووری کارەکەی لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنه‌ کۆچی دوایی کردووە و تەرمی ناوبراو بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر ڕەوانەی پزیشکی یاسایی ئەو شارە کراوە و چاوه‌ڕێ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و هاوڵاتیه‌ن.