ڕۆژی سێشەممە، ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا لە باخچه‌ی خانوویەکی نزیک گوندی “ئەختەتەر” و “داربەسەر”، ژن و مێردێک و کچێک‌یان بە زیندوویی سووتێنراون و گیانیان لەدەستداوە.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئەم ڕووداوە دڵته‌زێنه گومانی کوشتنی لێدەکرێت. بەپێی زانیارییه‌كان، ناسنامەی ئەو بنەماڵەیە بە “محه‌ممه‌دساڵح جه‌نگی”، “خه‌دیجه موجاوری” هاوسەری و “ئاره‌زوو جه‌نگی” كچیان پشتڕاست كراوەتەوە. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، كاك “محه‌ممه‌د ساڵح” مامی کاک “جەعفەر جەنگی” کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و چالاکی مەدەنی شاری بۆکانە كە لە باخەکەیاندا لە گوندی ئاختەتەری بۆکان ئاگریان تێبەرداون و کوژراون.