کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە هۆی بەربوونەوە لە شاخ

گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە هۆی بەربوونەوە لە شاخ

شەوی دووشەممە ٢٥ی مانگی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “ئازاد ئیسماعیل پوور” تەمەن ٣٧ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە و لە نزیک گوندی “ئاڵۆتان” به هۆی بەربوونەوە لە شاخ گیانی لە دەست دا.
بە پێی هەواڵی کاناڵی کۆڵبەر-نیوز، “ئازاد ئیسماعیل پوور” خەڵکی گوندی کۆڵسەی سەر بە شاری سەردەشت کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە، له‌ ئاكامی ئه‌و به‌ربوونه‌وه‌دا بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست داوە.