کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان لەدەستدانی کچە خوێندکارێکی خەڵکی کەرکوک لە ئۆکراین

گیان لەدەستدانی کچە خوێندکارێکی خەڵکی کەرکوک لە ئۆکراین 1

“ساری عەبدۆڵا” ٢١ ساڵ تەمەن کچە خوێندکارێکی خەڵکی کەرکووک کە بەمەبەستی خوێندن لە زانکۆکانی ئۆکراین ڕووی کردبووە ئەو وڵاتە، لە ئاکامی هێرشی ئاسمانی هێزەکانی سوپای ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین، لە ئاپارتمانی شوێنی نیشتەجێ بوونی لە شاری “خارکۆف” گیانی لەدەستدا.

خوێندکارێکی دیکەی خەڵکی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لە وڵاتی ئۆکرایندا ماوەتەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاند، کە لە دوای شەڕ و پێکدادانەکان، نرخی کرێی گواستنەوە زۆر چووەتە سەرەوە و بە هۆکاری یاسای تایبەت بە ویزایش، خوێندکاران و هاوڵاتیانی باشووری کوردستان ناتوانن لە ئۆکراین بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان. جێگای ئاماژەیە لانیکەم ٣٠ خوێندکاری خەڵکی هەرێمی کوردستان ئێستا لە وڵاتی ئۆکرایندا ماونەتەوە و لە هەوڵدان لە سنووری لەهێستان خۆیان دەرباز بکەن و بگەرێنەوە شوێنی نیشتەجێ بوونیان.