کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان لەدەستدانی کرێکارێک و شوفێرێک بەهۆی نەبوونی ئیمەنی لە شوێنی کار

گیان لەدەستدانی کرێکارێک و شوفێرێک بەهۆی نەبوونی ئیمەنی لە شوێنی

سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی مانگی گوڵان، شوفێرێکی بارهەڵگر بە ناویئەحمەد حەسەن پوورتەمەن ٣٣ ساڵ لە جاددەی مەهاباد بۆ ورمێ لە کاتی بەتاڵکردنی بار لە کارخانەیەکی سەنگبڕی تووشی بەرق گرتوویی بوو و گیانی لەدەستدا، لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی دووشەممە کرێکارێکی خەڵکی شاری مەڵەکشاهی ئیلام بە هەمان هۆکارەوە بەهۆی نەبوونی ئیمەنی لە شوێنی كار و کاتی کارکردندا گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناسنامەی ئه‌و کرێکارەموسەدق غوڵامپوورتەمەن ٣١ ساڵ ڕاگەیێندراوە و کە لە کاتی کارکردن لە بینایەک تووشی ڕووداوی بەرق گرتوویی بووە و پاش ڕاگوێزرانی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە بەهۆی ناجێگیربوونی باری تەندرووستی گیانی لەدەستداوە.