بەپێی هەواڵی گەییشتوو، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی مانگی ڕێبەندان، یەکێک لە کرێکارەکانی شێرکەتی بەرهەمهێنانی شاری شاباد، بەهۆی تەقینەوەی کوورەی تواندنەوەی ماددەی “مەنگەنز” گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیاریەکان، ئەو کرێکارە بەهۆی بەرکەوتنی بڕێکی زۆر لەو ماددەیە، ڕێژەیەکی بەرچاو لە جەستەی تووشی سووتاوی دەبێت و سەرەڕای گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی شاری کرماشان و پاشان بۆ ئیسفەهان، هەر بەو هۆکارەوە گیانی لە دەستداوە. جێگای ئاماژەی ئەو کرێکارە خێزاندار و تەمەنی ٣٧ ساڵ بووە.