کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی دیکەی تەقینەوەکەی تانجەڕۆی سلێمانی

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی دیکەی تەقینەوەکەی تانجەڕۆی سلێمانی 1

یەکێک لە کرێکارەکانى تەقینەوەكەی چەند ڕۆژى ڕابردووى تانجەرۆ، لە بەشی نەخۆشخانەی سوتاوی ئێمێرجنسی و جوانکاری سلێمانی، گیانی لەدەستدا.

ڕۆژی ڕابردووسامان شێخ لەتیفوتەبێژی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە ڕووداوێکی نەخوازراودا لە ناوچەی تانجەڕۆی شاری سلێمانی بەهۆی تەقینەوە لەیەکێک لە کارگەکانی تواندنەوەی ئاسن ١٣کرێکار برینداربوون، دوای مانەوەی یەکێك لەکرێکارەکان لەبەشی نەخۆشخانەی سوتاوی ئێمێرجنسی و جوانکاریی سلێمانی کرێکارێکی ئەو ڕووداوە گیانی لدەستدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو کرێکارەى گیانی لەدەستداوە تەمەنى ٤٤ ساڵە و ڕێژەى ٥٠ لەسەدی جەستەی سوتابوو.