کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان لەدەستدانی ژنێکی خەڵکی بۆکان بەهۆی سووتانی ماڵەکەی

گیان لەدەستدانی ژنێکی خەڵکی بۆکان بەهۆی سووتانی ماڵەکەی 2

ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی مانگی ڕێبەندان، ژنێکى ٣٣ ساڵ تەمەنی بۆکانى بە هۆى تەقینەوە و سووتانی ماڵەکەى گیانى لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتییە كه‌ ماڵی لە کۆڵانی بووستانی ٤ی شاری بۆکان بووە، بەهۆی تەقینەوەی گاز، ئاگر به‌ربوه‌ته‌ ماڵه‌كه‌ی و بەو هۆكاره‌وه‌ له‌شی به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر سووتاوە، سەرەڕای گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانیەکان و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویستی پزیشكی پاش چه‌ند كاژێر مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره‌ گیانی لەدەستدا.