کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان لەدەستدانی ٥ هاوڵاتی بەهۆی گازی منۆئۆکسیدی کەربۆن

گیان لەدەستدانی ٥ هاوڵاتی بەهۆی گازی منۆئۆکسیدی کەربۆن 1

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، دوو كۆڵبه‌ری خەڵکی گوندی “دەڵەمەرزی” سەوڵاوای مه‌ریوان لە شاری پاوە و سێ هاوڵاتی دیکەش لە گوندی “سیا_بیی” سەر بە شاری کرماشان بەهۆی بڵاوبوونەوەی گازی منۆئۆکسیدی کەربۆن لە ماڵەکانیاندا گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیاریەکان، دوو لاوی خەڵکی گوندی “دەڵەمەرز” بە ناوی “چیاکۆ تاهێری-نیا” تەمەن ٢٤ ساڵ و “فەردین پەناهی” تەمەن ٢٥ ساڵ کە بەمەبەستی کاری کۆڵبەری لە شاری پاوە ماڵێکیان بەکرێ گرتبوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی گازی منۆئۆکسیدی کەربون ڕۆژی ڕابردوو گیانیان لەدەستداوە. لە لایەکی دیکەوە لە کاژێر ٣ و ٤٠ خوڵەکی دوانیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو سێ هاوڵاتی دیکەی خەڵکی گوندی “سیا-بیی” هەڵکەوتوو لە ڕێگای بیستوونی کرماشان هەر بە هەمان هۆکارەوە گیانیان لەدەستداوە.