کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان لەدەستدانی ٥ هاووڵاتیی لە شاری کرماشان

گیان لەدەستدانی ٥ هاووڵاتیی لە شاری کرماشان 3

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، ڕۆژی هەینی ٢٠ی مانگی ڕەشەممە، ٨٤ هاوڵاتی دیکەی شاری کرماشان بەهۆی تووشبوون بە وایرۆسی کۆرۆنا سەردانی نەخۆشخانەکانی ئەو شارەیان کردووە و ٥ هاوڵاتیش بەهۆی خراپی بارودۆخی تەندرووستی گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئەو هەواڵە، ٣٩ کەس لەو هاوڵاتیانە کە سەردانی نەخۆشخانەکانی ئەو شارەیان کردووە بەهۆی ناجێگیر بوونی بارودۆخی تەندرووستی لە نەخۆشخانەکاندا خەوێندراون و ٤٥ کەسی دیکەش چارەسەری سەرەتاییان وەرگرتووە و ڕەوانەی ماڵەکانیان کراونەتەوە. جێگای ئاماژەیە لە ئێستادا ٢٧٧ هاوڵاتی لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارەدا لە ژێر چاودێڕی چڕی پزیشکیدان و ٣ هەزار و ٧٣ هاوڵاتیش هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە گیانیان لەدەستداوە.