لە ماوەی حەفتەی ڕابردوو پێنج منداڵی ژێر تەمەن پێنج ساڵ، بەهۆی تووشبوون بە وایرۆسی کۆرۆنا لە ئازەربایەجانی غەربی گیانیان لەدەستداوە و کە چوار منداڵیان تەمەنی ژێر یەک ساڵ و منداڵێکیان تەمەنی سێ ساڵ بووە.
پسپۆڕانی پزیشکی ڕایانگەیاندووە: ڕێژەی بڵاوبوونەوە و گواستنەوەی خولی شەشمی کۆرۆنا ناسراو بە ئۆمیکرۆن، زۆر لە سەرەوەیە بەجۆرێک لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاژێر هەموو ئەندامانی بنەماڵەیەک تووشی ئەو نەخۆشیە دەبێت تەنانەت ئەگەر هیچ جۆرە نیشانەیەک لە تووشبوون بەو نەخۆشیە لێیان دەرنەکەوێت. بەو حاڵەوە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی سەرەڕای هۆشداری لایەنی پەیوەندیدار بڵام لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو هێشتا بەشێکی زۆر لە مەدرەسەکان لە شارەکانی کوردستاندا کراویەوە ئەمەش ناڕەزایەتی بنەماڵەی منداڵەکانی لێ کەوتووەتەوە.