لەماوەی ١٠ مانگی ڕابردووی ئەم ساڵدا، زیاتر لە ٤٠٧ هاوڵاتی لە ئۆستانی کرماشان بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و ٢٢ هاوڵاتی دیكهش بەهۆی مەلە کردن لە ئاودا خنکاون.
بەڕێوبەری پزیشکی یاسایی ئوستانی کرماشان ڕایگەیاند: لە ماوەی دە مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا ٤٠٧ هاوڵاتی بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە کە لەو ڕێژەیە ١٠٠ کەس ژن و ٣٠٧ کەسی دیکەش پیاو بوونە کە گیانیان لەدەستداوە. لە بەشێکی دیکەی لە قسەکانی بەڕێوبەری پزیشکی یاسایی ئوستانی کرماشان ئاماژە بەوە دراوە کە لە ماوەی ئەم دە مانگەدا ٢٢ هاوڵاتیش بەهۆی خنکان لە ئاودا گیانیان لەدەستداوە.