کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان لەدەستدانی ٣ هاووڵاتی بە هۆی ڕووداوی کارەوە

  لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا ٣ هاووڵاتی خەڵکی شاره‌كانی “سەلاسی باوەجانی”، “سنە” و “سەوڵاوا” لە کاتی تەکاندنی به‌رووبوومی دارگوێزه‌كانی نێو باخه‌كانیان لەسەر دار ده‌كه‌ونه‌ خواره‌وه‌ و گیانیان لەدەستداوە.

یەکێک لەو هاووڵاتییانە بە ناوی “یوسف ڕەحمانی” خەڵکی “کەڵاتێ”ی سنە و ئەوی دیکەیان،  “مەحموود هاجەری” خەڵکی ئاوایی “هەجمنە” ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١١ی مانگی ڕەزبەر، لە ناوچەی سەوڵاوا بە هۆی ڕنینی گوێز بەر دەبنە خوارەوە و گیانیان لەدەست دەدەن . هه‌روه‌ها له‌ ڕۆژی پێشووتری واته‌ شەممە ١٠ی مانگی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد لە ئاوایی “هوانداران” لە ناوچەی “سەلاسی باوەجانی” لە کاتی تەکاندنی داری نێو باخه‌كه‌ی لە سەر دار بەربووەتەوە و گیانی لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاشكرابوونی ناسنامه‌ی سێ كه‌س له‌ گیانبه‌ختكردووانی شاری سونقوڕ

komalah

نادیاری چاره‌نووسی چالاكی كرێكاری شاری سنه‌ “موزه‌فه‌ر ساڵحنیا”

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چوار کەس لە نوێنەرانی بازاڕیانی نەغەدە

komalah

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی برینداره‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی خۆی

komalah

به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گیانه‌بختكردووانی ڕاپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری بۆ ١٨٢ كه‌س

komalah

خۆپێشاندانی پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له‌وڵاتی شیلی

komalah