بەهۆی بارینی بەفر لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، لە کەمپی ئاوارەکانی ئەو وڵاتە کە لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژئاوای سوریەدا جێگیر بووە و لە ژێر دەسەڵاتی سوپای تورکیەدایە، ١٥ منداڵی ئاوارەی ئەو کەمپانە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، نزیکەی یەک میلیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس ئاوارەی سوریە لە کەمپەکانی عەفرین، جرابلۆس و ئەعزاز کە دەکەوێتە نزیک مەرزی سوریە بۆ تورکیە، نیشتەجێن و ئەم کەسانە هەتا ئێستا لە نێو چادر و خێمەی ژیان بەسەر دەبەەن، کە بەهۆی بارینی بەفر و هاتنی وەرزی سەرما و کڕێوە، دۆخی بەشێک لە ئاوارەکان بەجۆرێکە کە ناچارن پۆشاکە زیادیەکانیان بەمەبەستی خۆ گەرمکردنەوە بسووتێنن.