بەپێی هەواڵی گەییشتوو، شەوی ڕابردوو بەهۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید لە ڕێگای یەکێک لە گوندەکانی شاری بۆکان شۆفێرە ٢٢ ساڵ تەمەنەکەی دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و لە ڕووداوێکی دیکەدا کاژێر ٨ و ١٧ خولەکی ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی پێکدادانی بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری تیبا سێ سەرنشینەکەی “تیباکە” گیانیان لەدەستدا و شۆفێری بارهەڵگرەکەیش بریندار بوو.
بەپێی زانیاریەکان، لە ڕووداوی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید لە ڕێگای دیواندەرە بۆ سەقز دوو هاووڵاتیی بریندار بوونە و لە ڕووداوێکی هاوشێوەی دیکەدا لە سەر هەمان ڕێگا و لە گەردەنەی مەحمووئاوا بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆ ٦ هاووڵاتیی بریندار بوونە کە لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە بۆ ناوەندی دەرمانی شەفا گوازراونەتەوە.