بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنیەکانی پاشماوەی شەڕی ئێران و عێراق ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ تەمەن لە ناوچەی “بەیاتی” سەر بە شارۆچکەی “مووسیان”ی سەر بە شاری دێهلۆڕان گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیاریەکان، بنەماڵەیەک کە بەمەبەستی سەیران ڕوویانکردووەتە شاخەکانی ئەو ناوچەیە، تەقەمەنیەکی پاشماوەی شەڕی ئێران و عێراق بە ژنی ئەو بنەماڵەدا دەتەقێتەوە و بەو هۆیەوە لە چەند بەشی جەستەی تووشی برینداری دەبێت کە پاش گوازتنەوەی بۆ ناوەندی دەرمانی شاری دێهلۆڕان لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە.