ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی ڕه‌شه‌مه، هاووڵاتییەکی بەلووچی خه‌ڵكی شاری “سیب سۆران” دوای پێنج مانگ لە برینداربوون بەهۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانی له‌ده‌ستدا.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، “فەرشید دێژاند”، تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی گۆندی “کەرەمشاه”ی سه‌ربه شاری “سیب سۆران” لە ڕێكه‌وتی ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ لەلایەن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه بەبێ هیچ هۆکارێک درایه به‌ر ده‌ستدڕێژی گولله و ڕۆژی ڕابردوو، بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.