بەپێی هەواڵی گەییشتوو، ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە شاری پاوە دوو هاووڵاتیی ئەو شارە بەسەختی برینداربوون و پاش گواستنەوەیان بۆ ناوەندە دەرمانیەکان بەهۆی سەختی برینەوە گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئەو هەواڵە، ئەو ڕووداوە لە نێوان مۆتۆڕسیکلێتێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری سایپا ڕوویداوە کە ئەو دوو لاوە هەردووکیان سەرنشینی ئەو مۆتۆڕسیکلتە بوونە. جێگای ئاماژەیە ڕۆژی ڕابردوو لە شاری هەرسینی سەر بە ئۆستانی کرماشان، تەرمی هاووڵاتییەک کە ماوەی چەند ڕۆژێکە چارەنووسی نادیار بووە لە لایەن خەڵکەوە لە شاخێکی ئەو ناوچەیە دۆزراوەتەوە بەڵام هەتا ئێستا هۆکاری گیان لەدەستدانی بۆ لایەنی پێوەندیدار ڕوون نەبووەتەوە.