بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، ڕۆژی ڕابردوو لاوێکی ٢٠ ساڵ تەمەنی خەڵکی شاری قەسری شیرین بە ناوی “پدرام” کە بەمەبەستی مەڵەکردن چووبووە سەراوی “تیتان“، بەهۆی ناشارەزابوون لە مەلە کردن لە ئاوی ئەو سەراوەدا خنکا و له هەمان ڕۆژدا، هاووڵاتییەکی ٣٢ ساڵ تەمەنی خەڵکی شاری جوانڕۆ کە بەمەبەستی شاخەوانی ڕوویکردبووە شاخەکانی گوندی کۆرێ، لە شاخ دەکەوێتە خوارەوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەو هەواڵە، له ڕۆژی سێزده‌به‌ده‌ر هاوڵاتیه‌كی دیكه به ناوی “كارۆ سادقی” ته‌مه‌ن ١٨ساڵ له كاتی لێخۆڕینی مۆتۆڕسیكلێته‌كه‌یدا له سه‌ر پردی په‌نێرانی سه‌ر به ناوچه‌ی مووژه‌ژی سنه به هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ستداوه. جێگای ئاماژه‌یه لە دوو ڕووداوه‌كه‌ی یه‌كه‌مدا لایەنی پێوەندیدار به بابه‌ته‌كانه‌وه چوونەتە شوێنی ڕووداوەکان و پاش كۆتایی لێکۆڵینەوەكان ته‌رمی ئه‌و دوو كه‌سه‌یان بەمەبەستی پشکنینی زیاتر ڕەوانەی پزیشکی یاسایی کردووە.