بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی مانگی بەفرانبار، سێ هاووڵاتیی شاری كهنگاوهر کە سەرجەمیان ئەندامی یەک بنەماڵە بوون بەهۆی بڵاوەبوونەوەی گازی منوئۆکسیدی كهربۆن لە ماڵەکەیاندا گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیاریەکان، پیاوێکی تەمەن ٦٥ ساڵ و دو ژنی تەمەن ٥٧ و تهمهن ٢٧ ساڵ، دانیشتووی شارەکی “حەسەن ئاوای” شاری كهنگاوهر، شەوی پێنجشەممە بەهۆی بڵاوبوونەوەی گازی منۆئۆکسیدی کەربۆن لە ماڵەکەیاندا گیانیان لەدەست داوە و تەرمەکانیان بۆ پشکنینی پزیشکی ڕەوانەی پزیشکی یاسایی ئەو شارە کراوە.