دەزگای کاروباری گشتیی مین لە هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، لە ساڵى ١٩٩١ی زایینیەوە هەتا ئێستا ١٣ هەزار و ٥٠٠ کەس لە هەرێمی کوردستان بوونەتە قوربانى ڕووداوەکانى تەقینەوەى مین و لەئێستادا ٢٥٥ کیلۆمەترى چوارگۆشە لە هەرێمی کوردستان ماون کە لە مین پاکبکرێنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی ڕابردوو هاوکات لەگەڵ ڕۆژى جیهانى هۆشیارکردنەوە لە مین و پشتگیریکردنى کاروبارى مین، دەزگای کاروباری گشتیی مین لە هەرێمى کوردستان بەدروشمی “پارستنی ژیان، کوردستانێکی پاک لە مین و تەقەمەنیی”، مەراسیمێکی بۆ ئەو یادە لە پارکى ئازادیی ئوستانی سلێمانی ڕێکخست و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرى شارەدێ و شارۆچکەکان بەشداریی ئەو ڕێوڕەسمەیان کرد. جێگای ئاماژەیە لە ئێستادا نزیکەی ٢٥٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە لە هەرێمی کوردستان ماوە کە لە مین پاکبکرێنەوە و لەبەر خراپی باری ئابووری کار و چالاکیەکانی ناوەندەکانی پووچەڵکردنەوەی مین پەکی کەوتووە.