کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

گیان لەدەستدانی دوو کرێکار لە شاری سەحنە و ورمێ

گیان لەدەستدانی دوو کرێکار لە شاری سەحنە و ورمێ 4

ڕۆژی هەینی ٢٧ی مانگی ڕەشەممە، کرێکارێکی خەڵکی شاری سەحنە سەر بە ئوستانی کرماشان بە ناوی “مەجید کەرەمی” تەمەن ٣٣ ساڵ لە کاتی کار کردن لە بینایەکی نیوە کارە و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا و لە لایەکی دیکەوە، بە هەمان هۆکار ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی مانگی ڕەشەممە، کرێکارێکی خەڵکی ورمێ بە ناوی “لەزگین تەتموویی”  گیانی لە دەست داوە.

جێگای ئاماژەیە ساڵانە بەهۆی نەبوونی ئیمەنی لە کاتی کار کردن و لە شوێنی کارکردن دا، بە دەیان کرێکار تووشی ڕووداوی کار دەبنەوە و کە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی ئەو کرێکارانە. سەرەڕای ناڕەزایەتی و هەوڵی چالاکانی کرێکاری لە ناوخۆی ئێران، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو هێچ جۆرە ڕێکارێک بۆ پاراستنی سەڵامەتی کرێکاران لە کاتی کارکردن دا نەگیراوەتەبەر.