له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی له شوێن و كاتی كاركردندا، دوو كرێكاری خه‌ڵكی “سه‌ڵه‌واتاوای” شاری سنه و شاری تیكاپ گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌پێی زانیاریه‌كان هه‌ر دووكیان خێزاندار و باوكی دوو منداڵن.
ڕۆژی سێشەممە ١٢ی مانگی ڕێبەندان، کرێکارێکی خەڵکی سەڵەواتاوای سنە بە ناوی “بێهزاد سەڵەواتی” تەمەن ٤٠ ساڵ لە کاتی کار لە بینایەک لە شاری شیراز بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی و نەبوونی ئەمنیەتی له كاتی کاردا گیانی لەدەست داوه و هاوكات له هەمان ڕۆژدا، کرێکارێکی دیكه‌ی خەڵکی گوندی “داشبەراتی” سەر بە شاری تیکاب، بە ناوی “ناسر ساڵحی” لە ئابیەکی کەرەج بە هۆی بەرکەوتنی دەزگای پرێس گیانی لەدەست داوە.