ڕۆژی شەممە ٢٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، له‌كاتی ڕاوەدوونان و تەقەی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلی كاسبكاران له شاری كامیاران، ئۆتۆمبێله‌كه وەرگەڕا به‌هۆیه‌وه دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبه‌رنیوز، ئەو ڕووداوە لە نزیک شاری “خۆڕه‌م ئاباد” ڕووی داوە و هێزە ئه‌منییه‌کانی ڕژیم له شاری “خۆڕه‌م ئاباد” بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ تەقەیان لەو ئۆتۆمبێلە کردووە و ئۆتۆمبێلەکە خۆی بە بارهه‌ڵگرێك دا کێشاوە و به‌هۆیه‌وه دوو لاو به‌ناوه‌كانی “پاکزاد محەممەدی” تەمەن ٣٦ ساڵ و “شیرزاد ئەحمەدی” تەمەن ٣٥ ساڵ گیانیان لەدەستداوە. به‌پێی زانیارییه‌كان هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ستیان به‌سه‌ر مۆبایلی ئه‌و دوو قوربانیه دا گرتووه.